کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی٤٠٪ینرخیكه‌لووپه‌لیبێهداشتی

12 3

عه‌لیڕه‌زا كیانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی كه‌لووپه‌لی بێهداشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌ بۆنه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار، نرخی كه‌لووپه‌لی بێهداشتی له‌ سه‌دا ٤٠ گران ده‌كرێت.

كۆماری ئیسلامی توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و كنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلاری نییه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ نرخی كه‌لووپه‌لی بێهداشتی بڕیاره‌ زیاد بكرێت. له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا چه‌ند ڕاپۆرت له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی خۆراك و ده‌رمان بڵاو كرابوو. گرانی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر، هه‌لاوسان و بێكاری ژیانی خه‌ڵكی تاڵ كردووه‌ و به‌ وته‌ی هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ڕژیم ٧٠ له‌ سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.