ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ چواره‌مین ڕۆژی هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه لانیكه‌م ١١ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ناوچه‌كانی “گرێ سپی و سه‌ری كانی” زه‌ربه‌یه‌كی قورس له هێزه‌كانی توركییه دراوه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س له هێزه‌كانی توركییه له‌م هێرشانه‌دا كوژراون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش بریندار بوون. له‌م پێوه‌نده‌دا “هه‌سه‌ده” له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری هێرشی داگیركه‌رانی توركییه‌ی له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بڵاو كرده‌وه. به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا پتر له ٢٦٢ كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه كوژراون. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه هێرشی هێزه‌كانی توركییه بۆسه‌ر ناوچه‌ی “مه‌حجه‌ره” هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژئاوای سه‌ریكانی شكستی هێناوه. شایانی باسه له درێژه‌ی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونێكی قورس له به‌ره‌كانی ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ریكانی، گرووپێك له هه‌سته نهێنیه‌كانی داعش له هه‌و‌ڵی كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێ له باشووردا بوون تا باروودۆخی پێویست بۆ گه‌مارۆدانی شار بخۆڵقێنن به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریه‌ی دێمۆكراتیكه‌وه ئه‌م پیلانه شكستی خواردووه و هێرشبه‌ران كه‌وتوونه‌ته ناو بازنه‌ی گه‌مارۆی هێزه‌كانی سووریه‌ی دیمۆكراتیكه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه هه‌تا ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵیان جێ هێشتووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌فره‌ت و بێزاری هاوڵاتیانی شاره جۆراوجۆره‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ئاست هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆسه‌ر سووریه به‌رزتر بووه‌ته‌وه.