ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتووانی ناڕازیی ئاوایی “گویچاله”ی مازه‌نده‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان به كۆبوونه‌وه و به‌ستنی جاده، پێشیان به ڕۆكردنی زبڵه‌كان له‌م ناوچه‌یه بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خه‌رمانانه‌وه به كۆبوونه‌وه له مه‌سیری وروودی ئه‌م ئاواییه، پێشیان به ڕۆكردنی هه‌رجۆره زبڵ و خاشاكێك له‌م ئاواییه و ده‌ورووبه‌ری گرتووه. شایانی باسه، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆكردنی زبڵه‌كان له‌م ئاواییه بووه‌ته هۆی پیسبوونی ئاو ژێرزه‌مینییه‌كان و به‌رهه‌مه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها نه‌خۆش كه‌وتنی دانیشتووانی.