کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

چواره‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌وتی ئازادگانی شۆمالی

كرێكاران و كارمه‌ندانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگانی شۆمالی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی گه‌ڵارێزان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی هه‌ڵێنجانی نه‌وت له‌ پاڵاوگه‌، چاڵه‌ نه‌وتییه‌كان، نوێژنكردنه‌وه‌، ئاگركوژێنه‌وه‌، خزمه‌تگوزاری و فریاكه‌وتن به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ڕێژه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان، له‌ئاست دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی به‌دوای چه‌ندین مانگ واده‌ و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی هه‌ورامان غه‌رب له‌ ڕه‌وانسه‌ر

-

گیرخواردنی سه‌دان گه‌شتیار له‌ سنووری باشماخ

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان له‌ زیندانی هه‌مه‌دان

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌ سه‌دی كرێ تاكسی له‌ سنه‌

-

مانگرتن له‌ خواردنی “شاكر بێهرووز” له‌ زیندانی ورمێ

-

دروشم نووسینی ئازادیخوازانی تاران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-