ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به گران بوونی نرخی بێنزین هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی، ئه‌هواز، شووشته‌ر، دزفوول، گه‌چساران، ئابادان، خۆڕه‌م شار، ماه‌شه‌هر، ڕه‌شت، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، گورگان، خۆڕه‌م ئاباد، قۆم، ئیلام، كه‌ره‌ج، سنه، دۆروود، قه‌زوێن، ئه‌راك، مێهدی شه‌هر، گه‌رمسار، شاهروود، نه‌جه‌ف ئاباد، شه‌هریار، بۆكان، مه‌ریوان، تاران، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، ورمێ، ساوه، پاسارگاد، قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان، وه‌رامین، ساری، یاسووج، قائێم شار، شه‌هری كورد، مه‌له‌ك شار، په‌ره‌ند، ده‌ماوه‌ند، پۆلدۆخته‌ر، نیشابوور، سه‌رپۆل زه‌هاب، كه‌هنووج، یه‌زد، بووشێهر و به‌همه‌ئی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م توندووتیژیانه‌وه هه‌تا ئێسا چه‌ندین هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێڵی ئینتێرنێت هه‌روا له‌سه‌ر بڕیاری شوڕای ئه‌منییه‌تی میللی له سه‌رتاسه‌ری وڵات پچڕاوه. هه‌روه‌ها زیاتر له هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و زیاتر له ١٥٠ بانك و فرۆشگای گه‌وره ئاوریان تێبه‌ردراوه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خوێندكاران له زانكۆی تاران بۆ جارێكی دیكه به كۆبوونه‌وه‌ی له پشت ده‌رگاكانی ئه‌م زانكۆیه و وتنه‌وه‌ی درووشمی، “ئێرانی به غیره‌ت، حمایه‌ت حمایه‌ت” و “دانشجوو وشیاره، دانشگا بیداره” له ئاست ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه له شاره‌كانی سیرجان، شیراز، بێهبه‌هان، بۆكان، مه‌ریوان، خۆڕه‌مشار، ئیسفه‌هان و شه‌هریار، گیانیان له‌ده‌ستداوه.