به‌یانی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ركار ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد، شه‌وی دووشه‌ممه كرێكارانی ناڕازی ته‌واوی درگاكانی شیرگهتیان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌س هاتووچۆ بكات. به‌یانی سێشه‌ممه وێڕای جێگیربوونی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له مه‌یدانی به‌قایی ئه‌هواز، كرێكارانی فولاد ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ستپێكرد و دروشمی “نه هه‌ڕه‌شه و نه زیندان، چیتر كاریگه‌ر نییه”یان به‌رز كرده‌وه. كرێكارانی ناڕازی فولاد خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٨ هاوكاری ده‌ركراویان بۆ سه‌ر كار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی فولاد له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بوون.
