ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئێزمیر بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد.
مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری ئێزمیر به‌دوای به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانی نێوان كرێكاران و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێكردووه و كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن. كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له‌به‌رده‌م ساختمانی شاروانی ئێزمیر كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “به كوێری چاوی دۆژمن، سه‌ركوتن بۆ كرێكارانه”، “مانگرتن، سه‌رهه‌ڵدان، به‌رخۆدان”، “له برسیه‌تیش بمرین قه‌د پاشكه‌شه ناكه‌ین” و “ته‌نیا له سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به مافه‌كان”یان به‌رز كرده‌وه.