ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌شۆفێرانی ئوتووبووس له شاری قه‌زوێن، چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان به‌ڕێوه برد و داوای جێبه‌جێ بوونی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان كرد.
شۆفێران ڕایانگه‌یاندووه به‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ژیان و كرێی كه‌می گواستنه‌وه چی دیكه ئه‌وان توانای دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیان و مه‌سره‌فی ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌ماوه. شاره‌داری قه‌زوێن به هه‌ڵبژاردنی بێ ده‌نگی هێشتا هیچ هه‌ڵویستێكی له به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و شۆفێرانه‌ی ده‌رنه‌بڕیوه. سه‌ره‌ڕای چاوه‌ڕوانی چه‌ندین كاژێری هاوڵاتیان له چاوه‌ڕوانی هاتنی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه، به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌گرتووه‌ته به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه ده‌نگی متمانه‌ی پێدراوه، بڕیار بووه به‌ڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك پاداشتی مانگانه به شۆفێرانی ئوتووبووسه‌كانی ناو شاری قه‌زوێن بدرێت كه چی ئه‌ویش تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.