به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چوار ڕۆژه كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌كاتی حساب كردنی حه‌قده‌ست ته‌نانه‌ت گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كاریشیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و ئاستی حهقدستهكان زۆر كه‌مه. كرێكاران له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی تەواوی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی ناڕازین و سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ش پشتیوانی له داخوازی كرێكارانی ڕه‌سمی كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه خاوه‌نكار ئه‌بێ مافی كرێكاران ته‌واو و كه‌مال جێبه‌جێ بكات.