كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆر سازی قه‌زوێن ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بۆ چوارمین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌م هه‌فته‌دا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٣٠ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها چێژنانهكانیان بوون.