کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوارده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی وریشه مورادی له‌ زیندانی ئێڤین

چوارده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی وریشه مورادی له‌ زیندانی

ماوه‌ی چوارده‌ ڕۆژه‌ كه‌ وریشه مورادی دژبه‌ سزای ئێعدام مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و به‌پێی دوایین زانیاریی، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان هه‌یه‌.

وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه‌ و ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، زیاتر له‌ یه‌ك ساڵه‌ له‌ زیندان بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و ده‌زگای قه‌زایی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وایان خستووه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و دوو جار دادگایی كراوه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ دژ به‌ بیلاته‌كلیفی خۆی و ئێعدامی به‌ربڵاوی به‌ندكراوان له‌ ئێران مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و پاش ١٤ ڕۆژ مانگرتن هێز و توانای جه‌سته‌یی له‌ده‌ست داوه‌.