كۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ك هه‌موو ڕژیمێكی دیكتاتۆری بورژوازیی دیكه، ته‌نانه‌ت له سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێ. هه‌ر بۆیه ههمووجۆر ناڕهزایهتیهكی مه‌ده‌نی و پیشه‌یی، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، به مه‌ترسی ده‌زانێ. له ماوه‌ی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا، مانگرتنی كرێكاری، ناڕه‌زایه‌تیی ژنان، چالاكانی ژینگه پارێز، به‌رده‌وام سه‌ركوت و خه‌ڵتانی خوێن كراون. سه‌رانی ڕژیم هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه هه‌رجۆره نهرمشێكی ئیحتمالی له به‌رامبه‌ر خواستی ناڕازیاندا، چاوهڕوانیهكانیان ده‌باته سه‌رێ و ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان. ڕژیم، نه ده‌یهه‌وێ و نه ده‌شتوانێ، كه‌ش و هه‌وای كراوه‌ی سیاسی له ئێران ته‌حه‌مول كات و یان باروودۆخی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش باشتر كات، كه‌وابوو بێجگه‌له پیلانی نوێ و په‌ره‌پێدانی شێوه‌كانی سه‌ركوت، بیر له هیچ شتێكی‌تر ناكاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌وه گه‌یشتوون كه باشتر كردنی ئه‌و ژیانه فهلاكهتبارهی كه ڕژیم بهسهریانی دا سه‌پاندووه، ته‌نیا به هێزی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خۆیان دسته‌به‌ر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ئاخێزی جه‌ماوه‌ری له په‌نا مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێستا، دژبه باروودۆخی زاڵ، ئیتر له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بووه‌ته بابه‌تێكی ڕووتین. له ڕاستیدا، به‌ره‌یه‌كی نه‌به‌رد، به پانتایی هه‌موو ئێران، له نێوان كۆماری ئیسلامی و زۆربه‌ی خه‌ڵكی چه‌وساوه و بێبه‌شی ئێران، كراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه به‌ره‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام خه‌ریكی به‌هێز كردنی ئامرازه‌كانی سهركوته و هه‌موو ڕۆژێ پیلانی نوێی بۆ كپ كردنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له به‌رنامه دایه، به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریش پێویستی به به‌هێز كردنی تاكتیكهكان، ئاماده‌كردنی ئامرازی ڕێكخراوی نوێ، ده‌رس وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كان و ڕه‌واندنی كه‌م و كوڕیه‌كان، هه‌یه. ده‌رس و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ساڵانی ڕابردوو كه به به‌های فیداكاری و گیانبازیی فراوان به‌ده‌ست هاتوون، پێویسته ببنه ده‌ستمایه‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌ودایه‌كی زمانیی كورت تر، به زیانی كه‌متره‌وه. له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره‌دا، له‌سه‌ر پێویستیی ئیدامه‌ی كاری و درێژه‌ی حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ته‌ئكیدمان كرد، تا له جه‌رگه‌یدا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئامرازه‌كانی ڕێكخراوه‌یی خۆی ئاماده بكات و پێگه‌ی ستادی ڕێبه‌ری خۆی له ناو كۆمه‌ڵگادا قایمتر كات. باس له به‌كارهێنانی ئه‌و تاكتیكانه كرا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ستی پێیان ڕابگات و له هه‌مان حاڵیش‌دا دوژمن له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كاندا ماندوو و زه‌وینگیر كات. هه‌روه‌ها، جه‌ماوه‌ریتر بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و دووری كردن له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پێشوه‌خت و گرینگیی هێنانه‌گۆڕی ئه‌و درووشمانه كه ڕێگه به هه‌لپه‌رستان و دوژمنان نه‌دات كه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌و ئاراسته‌ی دڵخوازی خۆیان هیدایه‌ت بكه‌ن، درایه به‌ر باس. له درێژه‌دا چه‌ند ئه‌زموونێكی دیكه له‌م بواره‌دا وه‌بیر دێنینه‌وه.
- مانگرتنی سیاسیی گشتی. له حاڵێكدا كه كۆماری ئیسلامی هێزێكی ڕێكخراوی پڕچه‌كی هه‌یه كه له كوشتنی خه‌ڵكدا ده‌ست ناپارێزن، ناڕه‌زایه‌تیی و ئاخێزی به‌رده‌وامی شاره‌كان، تێكهه‌ڵچوونی سه‌رشه‌قامه‌كان، وێڕای هه‌موو گرینگیهكانی كه له قۆناغی دیاریكراودا هه‌یه‌تی، ناتوانێ، به‌ته‌نیایی ئه‌م ڕژیمه بهچۆك دابێنێ. ئه‌زموونی شۆڕش ١٣٥٧ی ئێران به هه‌موانی نیشان دا كه، ئه‌وه‌یكه پشتی ڕژیمی شای شكاند، مانگرتنی گشتیی و به‌رده‌وامی سیاسی و سه‌رتاسه‌ری بوو. مانگرتن شێوازی دیاریكراو و جێكهوتوو و له‌مێژینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریه. كرێكارانی پێشڕه‌و ده‌توانن ئه‌م شێوازه سرووشتیه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌ره‌و باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاش په‌ره‌پێبده‌ن. قووڵ بوونی ناڕه‌زایه‌تیی ئابووریی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، باروودۆخێكی پێكهێناوه كه زه‌حمه‌تكێشان و بێبه‌شان، موعه‌لیمان، په‌رستاران، خوێندكارانی زانكۆكان، هۆنه‌رمه‌ندان و ڕووناكبیران، به ئاسانی دێنه ناو ڕیزی ئه‌م مانگرتنانه‌وه. له هه‌مان حاڵیش‌دا، له به‌رامبه‌ر ئه‌مجۆره مانگرتنانه‌دا، توانای مانۆڕی ڕژیم بۆ سه‌ركوت كردن و شكستدانی، یه‌كجار سنوورداره. به‌مجۆره‌یه كه هێزێكی ده‌یان ملیۆن كه‌سی وهكار ده‌كه‌ون و له حه‌ره‌كه‌تی به‌كۆمه‌ڵ و هاوئاهه‌نگی خۆیان، وره و هیوا وه‌رده‌گرن. ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی به بێ هینانه مه‌یدانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناڕازیی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، دژبه باروودۆخی زاڵ، مه‌یسه‌ر نابێت و مانگرتنی گشتیش كه به شێوه‌ی سرووشتی سیاسی ده‌بێته‌وه، ده‌توانێ خه‌ڵك بۆ ئه‌م ئامانجه بێنێته مه‌یدان. خواستی ئه‌م مانگرتنه گشتییه هه‌ر شتێك بێ، به شێوه‌ی سرووشتی مافخوازانه‌یه، به‌ڵام گرینگیهكهی له‌وه دایه كه زۆر به خێرایی هاوسه‌نگیی هێز به قازانجی به‌ره‌ی خه‌ڵك ده‌گۆڕێ. له ناو مانگرتنی گشتیدا، كۆمیته‌كانی مانگرتن سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، كه شێوازی سه‌ره‌تایی ڕێكخستنی كرێكارین. له جه‌رگه‌ی مانگرتنی گشتیی كۆمیته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و شێوه‌كانی دیكه‌دا، ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ری شكڵ ده‌گرێت.
- پاراستنی ڕووحیه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، پاراستنی یه‌كگرتوویی ئه‌و هێزانه‌ی كه هاتوونه‌ته مه‌یدانی ئه‌م شه‌ڕه‌وه، هه‌تا كۆتایی ئه‌م نه‌به‌رده، بابه‌تێكی گرینگه. له‌م بواررهدا، هه‌روه‌ك مه‌یدانی شه‌ڕه كلاسیكه‌كان، سێ تاكتیكی: هێرشی سه‌ری وه‌خت بۆ پێشڕه‌وی، دیفاعی سه‌ری وه‌خت بۆ پته‌و كردنی پێگه‌ی به‌ده‌ست هاتوو، پاشه‌كشه‌ی سه‌ری وه‌خت به ئامانجی خۆئاماده كردن بۆ په‌لامارێكی گه‌وره‌تر، هه‌ر سیانیان پێكه‌وه ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن، مه‌یسه‌ر بكه‌ن، له نه‌به‌ردی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، كه بابه‌تی باسه‌كه‌مانه، هه‌ر سێی ئه‌م فاكته‌رانه ده‌كرێ داهێنه‌رانه بۆ پاراستنی ڕووحیه، پاراستنی یه‌كگرتوویی جه‌ماوره‌ی خه‌باتكار، تا كۆتایی هه‌ر نهبهردێك، له هه‌ر قۆناغێكدا به‌كار بێن. بێ گومان ده‌توانین بڵێین كه خافڵ بوون هه‌ر له‌م ئه‌زموونه سه‌ره‌تاییانه، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ٤٠ ساڵه‌ی ڕژیمی ئیسلامی‌دا بووه‌ته هۆی ناكام مانه‌وه‌ی زۆرێك له بزووتنه‌وه كرێكاری و بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
- ئه‌گه‌رچی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م دوایانه، هیدایه‌ت و ڕێبهریهكی یهكدهستیان نییه، به‌ڵام بێ گومان، وه‌ك هه‌موو حه‌ره‌كه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیكه، ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌رانی مه‌حه‌لیی خۆیانیان هه‌یه. ئه‌وه‌یكه ئه‌م ڕێبه‌ره مهحهلیانه، له‌گه‌ڵ ڕێكخراو یان حیزبیه‌كی ئۆپۆزیسیۆن په‌یوه‌ندیان نییه، هیچ له‌و ڕاستیه كه‌م ناكاته‌وه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگا وه‌رچه‌رخاوه، له دڵی خه‌باتی ئێستادا، وه‌ها پێشڕهوانێكی ئۆرگانیكی درووست كردووه. تۆڕی كۆڕه‌كانی ئه‌م پێشڕه‌وانه، له وه‌ها باردووخێكدا پێویسته په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێت. كۆمۆنیسته شۆڕشگێڕه‌كان، ئه‌وانه‌ی وا نه‌ك دووره‌په‌رێز به‌ڵكوو به‌شێكی جیانهكراون له كۆمه‌ڵگا، یان ده‌یانهه‌وێ به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی بن، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێبه‌ره ئۆرگانیكانهی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری په‌یوه‌ند بدرێن و ئه‌وه‌ش بێ گومان، مه‌یسه‌ر نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه خۆیان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا، چالاكانه به‌شداری بكه‌ن.