کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چه‌ند ده‌رسێك له‌ ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م دوایانه‌ له‌ ئێران به‌شی یه‌كه‌م

photo 2020 07 19 10 25 53

پاش تێپهڕینی كهمتر له٨ مانگ لهئاخێزی شۆڕشگێڕانهی خهزهڵوهری ١٣٩٨ی ههتاوی، شهوی پێنجشهممه٢٥ی پووشپهڕ، شایهدی وهڕێكهوتنی ناڕهزایهتی بهرین لهچهند شاری ئێران دژبهڕژیمی كۆماری ئیسلامی و دژبهههژاری و فهلاكهتێك كهئهم ڕژیمهبهسهر كۆمهڵگای هێناوه، بووین. ئهوهیكهشهوی پێنجشهممهلهبێهبههان و چهند شارێكی دیكهی ئێران شایهدی بووین، ڕووداوێكی لهناكاو نهبوو، بهڵكوو لهڕاستیدا، درێژهی خۆڕسكی ئاخێزی خهزهڵوهری ٩٨ و خهبات و ناڕهزایهتییهكانی دواتری بوو. ئهگهرچی نهخۆشیی كۆرۆنا و گرفتار بوونی خهڵكی ئهم كۆمهڵگایهلهگهڵ ئهم پهتایه، خۆپیشاندانی جهماوهری لهئاست ئهوهیكهلهمانگی خهزهڵوهردا ڕوویدا، لهگهڵ ئاستهنگی چارهههڵنهگر بهرهوڕوو كردهوه، بهڵام ههمووی ئهم باروودۆخهكهئهوكات بوو بههۆی ئهوهیكهجهماوری خهڵك له١٥٠ شاری ئێران بێنهسهر شهقام، نهتهنیا وهك خۆی بههێز ماوه‌‌، بهڵكوو لهئێستادا بهستێنهبابهتیهكانی توندتریش بوونهتهوه‌. ههربۆیههیچ شكێك لهوهدا نییهكهناڕهزایهتی، مانگرتن و ئاخێزگهلی شۆڕگێڕانه، لهداهاتوودا، بهمهودایهكی زهمانیی كهمترهوهدرێژهیان دهبێت. لهو جهرهیانهدا، ههر دوو بهرهی شۆڕش و دژهشۆڕش كۆبهندیی ئهزموونهكانیان دهكهن و خۆیان بۆ ڕووبهڕوو بوونهوهكانی داهاتوو ئامادهدهكهن. سهبارهت بهوهیكهدوژمن خهریكهخۆی بۆ ئامادهدهكات، دهتوانین لهدهرفهتێكی دیكهدا بیدهینهبهر باس و لێكۆڵینهوه‌. بهڵام لهڕاستیدا،  هێشتا بهرهی شۆڕش نهیتوانیوه، ئهم ئهزموونانهكۆبهندی كات و بیكات بهتێگهیشتن و كلتوورێكی گشتی، ، هێز و توانای خۆی، نهخستووهتهكار. وهڕێخستنی ئهم هێزهپێویستی بهئامانجی دیاریكراوی ڕوون، ستراتێژیی واقع بینانه، تاكتیكی درووست، كاری وشیارانهو دهرس وهرگرتن لهئهزموونهكانی ڕابردوو ههیه‌. دیارهكات و شوێنی بهڕێوهچوونی ئاخێز و ڕاپهڕینی جهماوهری خهڵك قابیلی پێشبینی نییهو ئاخێزهجهماوهریهكان چاوهڕوانی ئامادهبوونی حیزب یان هێزی پێشڕهویش نابن. بهڵام هێزێك كهلهخۆیدا توانای كاریگهری دانان لهسهر ڕهوتی ڕووداوهكانی، لهوهها قۆناغێكدا خۆڵقاندبێ، دهتوانێ لهسهر چارهنووسی كاریگهری دابنێ. لهم پهیوهندهدا با چهند خاڵێك لهئهزموونهكانی ئاخێزی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨ وهبیر بێنینهوه‌.

یهكهم، ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی بهرههمی یهك نهبهرد نییه، بهڵكوو لهسهركهوتنێكهوهبۆ سهركهوتنێكی دیكهڕۆیشتن، پتهو كردنی دهستكهوتهكانی ههر نهبهردێك و سهرهنجام گهیشتن بهسهركهوتنی نیهاییه‌. كۆماری ئیسلامی پێویستهلهمهیدانهجۆراوجۆرهكانی موقاومهت و خهباتدا ناچار بهپاشهكشهبكرێت و بهنهبهردی پهیتا پهیتا، لهبهرهجۆراوجۆرهكاندا، بهتاكتیكی جۆراوجۆرهوه، هێزهكانی ماندوو و سواو بكرێت و سهرهنجام ئهم ڕژیمهبهچۆك دابێت. كهوابوو نابێ جهماوهرێك كهتووڕهییهكی قابیلی دهرك لهناخیاندا پنگی خواردووه، بهرهو ڕووبهڕوو بوونهوهیهی پێش وهخت، كههێستا بهتهواوی بۆی ئامادهنین، هان بدهین.

دووههم، سهركهوتنی ڕاستهقینه، ناتوانێ له  پێكهاتهی سێ فاكتهری وشیاری و ڕێكخراو و ڕێبهری بهدهر بێت. كهوابوو سیاسهت و تاكتیكێك كارسازهكهئیمكانی شكڵ گرتنی ئهم فاكتهرانه،لهجهرگهی خهباتێك كهلهئارا دایه، دابین بكات و ئهوهش جێبهجێ نابێت مهگهر بهدرێژهو بهردهوام بوونی ئاخێز و مانگرتن و ناڕهزایهتیهكانی ئێستا. درێژهی ئهم خهباتهبۆهێزهپێشڕهوهكانی ناو كۆمهڵگا، ئهو ههلهدهڕهخسێنێ تا بهنهبهردهوه، بهسهر لاوازیهدهروونیهكاندا زاڵ بن. ئهگهر ئێمهبهردهوام لهسهر پێویستیی دابین كردنی داخوازیی ڕۆژانهی كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێش و بێبهشی ئهم كۆمهڵگایهتهئكیدمان كردووه، ڕێك لهبهر ئهوهوهیهكهخهڵك لهم پڕۆسهیهدا بهگهلێك سهركهوتنی بهردهست دهگهن و باردووخی ژیانیان بهشێوهی نیسبی باشتر دهبێت و لهههمان حاڵیشدا، خۆیان بوو ڕووبهڕوو بوونهوهكانی داهاتوو ئامادهدهكهن. پهیگیری كردنی خواستی كرێكاران لهمهیدانهكانی وهك نهبهردی كرێكارانی ههفت تهپه، كرێكارانی ڕێگهی ئاسن، كامیۆنداران و شۆفیركامیۆنهكان، موعهلیمان، پهرستاران، ماڵبهتاڵانچووان، خانهنشینان و لهم دوایانهشدا، ههوڵ بۆ ههڵوهشاندهنهوهی حوكمی ئێعدامی بهندكراوانی سیاسی و هیتر، لهم پهیوهندهدا مانا پهیدا دهكات.

سێههم، تا ئهو جێگایهی كهپهیوهندی بهئاخێزی جهماوهری و سهرتاسهریی هاوشێوهی ئهوهیكهلهخهزهڵوهری ٩٨دا شایهدی بووین و چهند دیمهنێكی كهلهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا دووبارهبوونههوه، ههیه، ههڵبژاردنی درووشمی بهجێ كهخواستی ڕاستهقینهی جهماوهری ڕاپهڕیو نوێنهرایهتی بكات، یهكجار گرینگه‌. هێندێك جار، بههۆی بۆشاییهك كهلهم بوارهدا دهخۆڵقێت، درووشم گهلێك بهرز دهكرێتهوه، كهلهگهڵ ئهو شتهی كهخهڵك بۆی هاتوونهتهسهر شهقام، هاوسهنگیی نییه‌. ئهگهرچی ئاشكرایهكهئۆپۆزیسیۆنی بورژوازیی كۆماری ئیسلامی لهڕێگهی ئهو كهرهستهمیدیاییهبهرینانهی كهلهئیختیاری دایه، ههوڵ دهدات تا ئهم بۆشاییهپڕ كاتهوه و درووشمی دڵخوازی خۆی بخاتهسهر زاری خهڵك و بهبزووتنهوهی جهماوهری ئاراستهبدات، بهڵام لهپاڵ ئهوهشدا، دهست و پهیوهندهكانی خودی ڕژیمیش بێكار دانهنیشتوون. ئهوانیش خۆیان دهخهنهناو ڕیزی ناڕهزایهتیهكانی خهڵكهوهو ههوڵ دهدهن بههێنانهگۆڕی درووشمی چهواشه، لهشكڵ گرتنی درووشم گهلێك كهڕهنگدانهوهی ئامانجی واقعیی جهماوهری ڕاپهڕیو بێت، ڕێگری بكهن.

چوارهم، ئهو ئاخێزهجهماوهریانهی كهلهماوهی ساڵانی ڕابردوودا شایهدیان بووین،  گهلێك دهستكهوتی گهورهیان لهبوار گۆڕینی هاوسهنگیی هێز بهقازانجی بهرهی شۆڕش لهپێناو ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی خۆڵقاندووه‌. ئهم ئاخێزانهكهش و ههوای كۆمهڵگایان سیاسیتر كردووهو دهسهڵاتی ئیسلامییان بردووهتهژێر پرسیار. بهڵام نابێ لهبیرمان بچێتهوه، هێزێك كهلهم ئاخێزانهدا هاتووهتهمهیدان، هێشتا بهشێكی چكۆلهلهو توانا مهزنهیهكهلهناخی كۆمهڵگادایه‌. كهوابوو پێویستهئهو تاكتیكانهبگرینهبهر كهبهجهماوهری بهرین، بهڵام خامۆش، بوێریی هاتنهمهیدانیان پێبدات، نهك ئهوان خۆپارێز و دوورهپهرێز كات. ئهم خهباتهپێویستهبهو ڕێگایانهدا بڕوات كهبۆ زۆربهی جهماوهری بێبهشی ئهم كۆمهڵگایهمهیسهر و بهردهست بێت. تهنیا بهمجۆرهیهكهدهتوانین بۆ نهبهردی نیهایی ئامادهبین. پێویستهلهم حهقیقهتهبگهین كههێندێك زێدهڕۆیی قابیلی دركی سهرچاوهگرتوو لهتووڕهیی و ڕقی پنگ خواردوو، ڕێگا بۆ پیلانگێریهكانی دوژمن خۆش دهكات.

درێژهی ههیه