سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 27ی مانگی گه‌لاوێژ، لە هێرشێكی دەوڵەتی تورکییه بۆسەر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شەنگال، پاش سێ جار بۆردوومان کردن، نه‌خۆشخانه‌كه به ته‌واوی له ناو چوو و به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان چه‌ندین كوژراو و بریندار هه‌یه كه هێشتا ڕێژه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکییه کاتژمێر یه‌ك و ١٥ خولەکی به‌یانی بۆردوومانی نەخۆشخانەی گوندی “سه‌کێنه”یان لە باشووری چیای شەنگال کرد، هاوكات هاووڵاتییان ویستیان خۆیان بگەیەننە بەرکەوتوانی بۆردوومانەکە كه فڕۆکەکان دوو جاری تر گوندەکەیان بۆردوومان کرد. پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین كوژراو بریندار هه‌یه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قۆربانیان له ژێر ئاواری نه‌خۆشخانه‌كه ڕزگار كه‌ن.