به هۆی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی په‌نابه‌ران له یونان، چوار كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله گیاینان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی جۆزه‌ردان، میدیاكانی یونان هه‌واڵی وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی په‌نابه‌رانیان له ده‌ورووبه‌ری شاری “كاوالا” له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی یونان بڵاو كرده‌وه. به پێی ئه‌م هه‌واڵه ٨ كه‌س سه‌رنشینی ئه‌م ئۆتۆمبیله بوون. شایانی باسه كه ئه‌م په‌نابه‌رانه به هیوا بوون له سنووری توركیاوه بڕۆن بۆ شاری “سالۆنیك”ی یونان، كه به هۆی ڕاودوونانی پۆلیس و وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه چوار كه‌س بوونه‌ته قۆربانی كه دوو كه‌سیان خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانن و ناسناویان به‌م شێوه‌یه: “مۆحسن ئه‌حمه‌دی” و “ڕزگار قۆربانی”.