دانیشتنه‌كانی به‌رجام به بنبه‌ست گه‌یشتووه. ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌رڕۆژه و لایه‌نێكی نوێ، به‌خۆی ده‌گرێت. دۆلار له سنووری ٣٣هه‌زار تمن، تێپه‌ر بووه. بازاڕی تاران و شاره‌گه‌وره‌كان نه‌خش و جێگه‌وپێگه‌ی ئابووریی جارانیان نه‌ماوه. ئابووری له‌لایه‌ن سپای پاسداران و ئاخوونده‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. به وه‌ڕێخستنی چه‌ند به‌نده‌ری تایبه‌ت به‌سپا، ئیمكانی هیچ كۆنتڕۆڵێك به‌سه‌ر به‌شی هه‌نارده و هاوه‌رده‌دا نه‌ماوه. به‌هۆی گه‌مارۆكان و شكڵگرتنی مافیای ماڵیی وئابووریی، كه لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئاغازاده و بنه‌ماڵه‌ی سپای پاسداران، ئاخوونده‌كان و ڕانتخۆرانی ناو بازنه‌ی سه‌ره‌كی حكوومه‌تن، هیچ پلان و ڕێكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م بێسه‌ره‌وبه‌رییه ئابوورییه، بوونی نییه. له‌ڕاستیدا ئابووری وڵات به‌كرده‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه مافیایانه‌ی كه زۆرجاریش هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیشیان نییه، له‌مڕۆ بۆ سبه‌ی، به‌ڕێوه‌ده‌بردرێ.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، نرخی زه‌وی هه‌زار به‌رابه‌ر، سكه‌ی ته‌ڵا شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د به‌رابه‌ر و دۆلار سه‌دو شه‌ست به‌رابه‌ر، گرانتر بووه. كرێ له ماوه‌ی یه‌ك دووساڵدا، له شاره‌گه‌وره‌كان سێ چوار به‌رابه‌ر و سفره‌ی خه‌ڵكیش ڕۆژ به ڕۆژ چكۆله‌تر و بێ ڕه‌ونه‌قتر بووه و ته‌نانه‌ت به‌پێی ئاماره‌كانی خودی حكوومه‌تیش كه به تووندی له‌ژێر چاودێری دان، نرخی هه‌ژاری “ڕه‌ش” ٤٠ له‌سه‌د و هه‌ژاری “ئاساییش” له ٥٠ بۆ ٧٠ له‌سه‌دی، كۆی گشتی دانیشتوانی وڵاته. هه‌ژاری “ڕه‌ش” به هه‌ژاریه‌ك ده‌وترێت كه پڕۆتئین و ویتامینه پێویسته‌كان بۆ زیندوو مانه‌وه و ته‌ندوورست بوون، بوونی نییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئسلامی كه بازه‌رگانی گه‌مارۆ و به قاچاغ بردنن، سوود و داهاتێكی زۆر و زه‌وه‌ند به‌ده‌ست دێنن و هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و ڕۆژڕه‌شی خه‌ڵك، تۆڕه مافیاییه‌كانی سه‌ربه به‌رپرسانی حكوومه‌تی و سپا، ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن. سه‌روه‌ت و سامانی وڵات یان له‌لایه‌ن مافیای ده‌سه‌ڵات و ئابوورییه‌وه تاڵان ده‌كرێت، یان له‌پێناو سه‌ركووت له ناوه‌وه و تیرۆریسم له ده‌ره‌وه، خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌ژاری و ده‌سته‌نگییه‌ی پتر له ٥٠ ملیۆن له دانیشتووانی ئیران، جگه له ده‌ره‌نجام و ئاسه‌واری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندوورستی خه‌ڵك، كۆمه‌ڵێك گرفتی ڕه‌وانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆچ‌كردن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بێ هیوایی و تووڕه بوون و ته‌نانه‌ت ده‌رچوونی زۆریه‌ك له منداڵان، له گه‌ردوونه‌ی خوێندن و فێربوون و بارهاتنیشی، به‌دواوه‌یه.
بۆ وڵام دانه‌وه به‌م بارودۆخه، شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، جارێكی تر شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها بازاڕیان و كاسبكاران بوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روه‌ها بازاڕیان و كاسبكاران بۆماوه‌ی چوار ڕۆژ، له شه‌قامی شاره‌كاندا، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش، شووشتر، كرمانشان و دروود، له زومره‌ی ئه‌و شارانه‌بوون كه خانه‌نشنیكراوه‌كانی، به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، خوازیاری وڵامدانه‌وه به داخوازیه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوه‌كانی شاری ئه‌هواز كه‌له‌به‌رده‌م بینای ئۆستانداری و فه‌رمانداری ئه‌وشاره، كۆببوونه‌وه، درووشمیان ده‌دا “شه‌ڕده‌كه‌ین، ده‌مرین“،“مافی خۆمان وه‌رده‌گرین“.
مانگرتنه‌كانی كرێكاران و مۆعه‌لیمان هه‌روا به‌رده‌وامه و بانگه‌شه بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌كه‌ن. ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ته‌نانه‌ت بازاڕی شاره‌كانی وه‌ك تاران و ته‌ورێز و ئیسفه‌هانیشی گرتۆته‌وه. ڕژیم به سه‌ركوت و تووندوتیژی وڵامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی داوه‌ته‌وه. به پشت تێكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رینی خه‌ڵك له مه‌زهه‌ب و ته‌بلیغاتی ئیسلامی، بێ هیوابوون له ئیسلاح خوازانی حكوومه‌تی كه بۆماوه‌ی “چارهكهسهدهیك” به ته‌وه‌هوم و خۆشباوه‌ڕی، به ئسلاحێكی له ئیسلاح نه‌هاتوو، سه‌رگه‌ردان كرد، ئێستاكه ڕژیم كه ترسی شۆڕشی خه‌ڵكی لێ نیشتووه، ده‌ستیداوه‌ته سه‌ركوتێكی به‌ربڵاو و بێ‌سنوور.
دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتری خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك، له گۆشه‌و كه‌ناری وڵات، به به‌شداریی چالاكانه و به‌رچاوی موعه‌لیمان، كرێكاران، بێكاران، خانه‌نشینكراوان، ژنان، لاوان، خوێندكاران و ماڵ به‌تاڵانچووان، ئێستا كه ته‌نانه‌ت به‌شێك له بازاڕیانیش به ڕێزی جه‌ماوه‌ری ناڕازیه‌وه په‌یوه‌ست بوون، ڕژیم له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه سته‌ملێكراو چه‌وساوه‌كان، به‌ره‌ڕوو بۆته‌وه.
په‌یوه‌ست بوونی چالاكانه‌تری شاری ته‌ورێز كه له شۆڕشی مه‌شروته به‌ملاوه هاوكات له‌گه‌ڵ تاران ده‌ور و نه‌خشێكی چاره‌نووسازی له ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌كانی ئێران‌دا گێڕاوه، هه‌روه‌ها چالاكتربوونی دانشجوویان كه ڕۆڵێكی به‌رچاویان له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا نه‌بووه، خه‌باتی جه‌ماوه‌ر له دژی حكوومه‌تی ئیسلامی خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆوه بینیوه.
حكوومه‌یی ئیسلامی له‌بری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژیان و ژینگه‌یی خه‌ڵك، وه‌ك هه‌میشه سه‌رقاڵی مووشك هاویشتن، چالاكی ئه‌تۆمی، بارمته‌گرتن، تیرۆر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌ركووت له ناوخۆی وڵاته. به‌ڵام نه مووشه‌ك نه بۆمبی ئه‌تۆمی و نه زیندان و سه‌ركووت، هیچكامیان ناتوانن ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ست و سه‌ره‌ڕۆی ئیسلامی، له شه‌پۆلی ڕه‌ق و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر، بپارێزێت. به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخواز، بازاڕی بۆمب و مووشكه‌كانیان به‌سه‌ردا وێران ده‌كه‌ن و جیهانێكی ئینسانی‌تر و ئازادتر بۆخۆیان و نه‌وه‌ی داهاتوو داده‌مه‌زرێنن.