کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چل و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام

چل و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كارزاری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ ٢٤ زیندانی ئێران بۆ چل و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دا دژ به‌ سزای ئێعدام مانیان له‌ خواردن گرت.

به‌ندكراوانی مانگرتووه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ٥٦ به‌ندكراوی له‌ سێداره‌ داوه‌ كه‌ ٢٣ بابه‌تیان ته‌نیا له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوودا جێبه‌جێ كراوه‌. به‌ندكراوانی مانگرتووه‌ بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وی كۆمه‌ڵگا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به‌ شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران بوون.