کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چل و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌ ئێران

چل و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌ ئێران 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢٥ زیندانی ئێران بۆ چل و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به‌ سزای ئێعدام مانیان گرت.

مانگرتووان له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ ڕۆژی خوێندكار، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدامه‌كان له‌ ئێرانیان به‌ ترسی حكوومه‌ت له‌ سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگا وه‌سف كرد و ڕایانگه‌یاند: ڕاگه‌یاندنی یاسای عیفاف و حیجاب، له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان و سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی ناتوانێت ڕێگه‌ له‌ خه‌باتی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری بگرێت. خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران هیچیان بۆ له‌ده‌ستدان نییه‌ و وێڕای هه‌موو كێشه‌ ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان، بوێرانه‌ درێژه‌ به‌ خه‌بات ئه‌ده‌ن و پشتیوانی له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن.