به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ چل و سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
كارزای نا بۆ سێداره له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و له ئێستا دا ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چالاكانی سیاسی، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ئورووپایی كۆده‌بنه‌وه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوووه تا به ئه‌مڕۆ ٢٨ به‌ندكراوی له سێداره داوه. له ڕۆژانی ڕابردووش دا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری بێ تاوانی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتان دا سه‌پاندووه و وه‌حشیگه‌ری و دڕنده‌بوونی خۆی بۆ جارێكی دیكه پیشانی جیهان داوه.