به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی كچی زانكۆ له شاری بۆكان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی دانشجوو چالاكیان ئه‌نجام دا.
كچانی خوێندكار له بۆكان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “تووماج ساڵحی ده‌نگی گه‌لانی ئێران”، “دانشجوو ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات”، “ژن،ژیان،ئازادی” و “شۆڕش دڕێژه‌ی هه‌یه”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی خوێندكار، داوایان له ته‌واوی دانشجووانی ئێران كرد خۆیان ڕێك بخه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن.