کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چاوگێڕانێک بەسەر خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە ساڵی ٢٠١٥ دا  ( بەشی دووهەم)

یەکێک لە گەورەترین خەباتی ساڵی ٢٠١٥ لە ئاسیا لەلایەن کرێکارانی هێندیەوە تۆمار کرا. بەپێی بەراوردی ئەو یەکێتیانەی، کە مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندانەکەیان ڕێخستبوو، رۆژی دووی سیپتامبری ٢٠١٥ یەکسەد و پەنجا ملیۆن ژن و پیاوی کرێکار کە لە سەرتاسەری هێندستان لە ڕێپێوانێکی شکۆداردا بەشداریان کرد. جەماوەری ملیۆنی ئەو کرێکارانەی کە لە کەرتە تایبەتی و گشتی و ناوەندە گەورە و چکۆلە پیشەسازیەکان، کەشاوەرزی و خزمەتگوزاریەکاندا کار دەکەن هاتبونە سەر شەقام، بە دانی دروشم، بەیانیە و هەڵگرتنی پلاکارد دەنگی ناڕەزایەتی و داواکاری خۆیان گەیاندە گوێی، شارۆمەندان، ئەندامانی دەوڵەتی محافزەکار و خاوەنکاران. ئەو کرێکارانەی سەبارەت بە ئێقدامی دەوڵەت بۆ گۆڕینی قانونی کار لە ڕاستای هاسان تر کردنی دەرکردنی کرێکاران ناڕازی بوون داواکاری ڕاگرتنی بوون. ئەوان بەردەوام لەگەڵ کەشاوەرزانی هەژار لایەحەی دەوڵەتیان بۆ سپاردنی زەویان بە زیانی کەشاوەرزانی هەژار و بە قازانجی سەرمایەداران مەحکوم کرد و داوایان لە نوێنەرانی مەجلیس کرد ئەو بابەتە لە دەستوری کاری خۆیان وەلابنێن. کرێکارەکان خوازیاری ڕاگرتنی ڕەوتی خوسوسی سازی و بەرگرتن لە کەم بوونەوەی یارمەتیە کۆمەڵایەتی و دەوڵەتیەکان بوون.111

لە وڵاتی چێن یش خەباتی کرێکاری بەشیوەی رۆژانە لە ئارادابوو. کرێکارانی ژن و پیاو بەبێ وچان بۆ زیاد کردنی حەقدەست، بۆ پێکهێنانی تەشەکولی سەربەخۆ لە دەوڵەت و لەدەرەوەی فدراسیۆنە کرێکاریە دەوڵەتیەکان، وەرگرتنی حەقدەستی دواخراو و مەزایای نەدراو و لەدژی دخاڵەتی پۆلیس لە مانگرتن و خۆپیشاندانەکاندا بە قازانجی دەوڵەت و خاوەنکاران ناڕازی بوون خەباتیان کردوە. یەکێک لە نمونە بەرچاوەکانی خەباتی کرێکارانی چین مانگرتنی ٤٠ هەزار کرێکاری ژن و پیاوی کارخانەی کەوشی دونگوان بوو، کرێکارەکان سەبارەت بە نەدرانی مەزایای وەک حقوقی خانەنشینی، مافی مەسکەن و بیمە کۆمەڵایەتیەکان ناڕازی بوون و داواکاری باشتر کردنی بارودۆخی کاری و تۆمار کرانی لە قەراردادەکاندا بوون. مودیریەتی کارخانە لەبەردەم ڕاگەیەنەرە گشتیەکاندا ئامادە بوو وە بەڵینی دەستەبەر بوونی داواکاریەکانی کرێکارانی دا، بەڵام کرێکارانی مانگرتو تەنیا تەعەهودی پوچ و بێ ناوەرۆکیان قەبوڵ نەکرد. سەرئەنجام بە نێوبژیوانی یەکێتیە دەوڵەتیەکان، مودیریەتی کارخانە لە رۆژی ١٧ ی مانگی مارسدا تەعەهودی کەتبی دەستەبەر بوونی داواکاریەکانیانی تا مانگی مەی دا. لەگەڵ ئەوەی کە هەموو ماوەی مانگرتنەکەدا پۆلیس لە بەشە جۆرار جۆرەکانی کارخانەدا جێگیر ببوو، بەڵام جورئەتی دخاڵەتی نەبوو.
لە بڕیزیل کارخانەکانی ماشێن سازی جنڕاڵ موتورز، مرسدس بێنز و فورد لە مانگی ئوتی ٢٠١٥ دا بەمانگرتنێکی سەرتاسەری ئەم سێ غولە ماشێن سازیەیان ناچار کرد کە ٢٣٠٠ کرێکاری دەرکراو بگێڕنەوە سەر کارەکانیان. مانگرتنی مانگی ئەوت سێهەمین مانگرتنی کرێکاری بوو وە پشتیوانی کرێکارانی ئەو شیرکەتانە لە سارتاسری دنیادا لە داواکاری کرێکاران دەورێکی بەرچاوی لە سەرکەوتنیاندا هەبوو.
یەکێک لە گەورە ترین مانگرتنەکان لە ئافریقای جنوبی لە بەشی گشتیدا رویدا. لەم مانگرتنەدا کە لە مانگی ژوئێندا دەستی پێکرد و دوای مانگێک کۆتایی هات یەک ملیۆن کرێکار بەشداریان تێدا کرد. ئەوان داواکاری زیاد بوونی ١٢ لەسەدی حەقدەست لە کاناڵی یەکێتیەکانەوە بوون. حکومەت ئامادە بوو حەقدەستەکان بە ڕێژەی ٧ و ٢٥ سەدومی لەسەد زیاد بکات و یەکێتیە بەهێزەکانی موعەلیمان بە ١٠ لەسەد زیاد کردن ڕازی بوو. دوای وتووێژێکی چڕ حکومەت قەبوڵی کرد لە پاڵ زیاد بوونی ٧ و ٢٥ سەدومی لەسەد دا مافی مەسکەنی کرێکارانیش زیاد بکات و یەکێتیەکان بە قەبوڵ کردنی ئەم پێشنیارە کۆتاییان بە یەکێک لە گەورە ترین مانگرتنەکانی وڵات هێنا.
لە وڵاتی مکزیک دوو خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە ئارادا بوو. لە مەیدانی کرێکاریدا مانگرتن و خۆپیشاندانی ٥٠ هەزار کرێکاری کەشاوەرزی لە مانگی ماڕسدا بۆ زیاد کردنی حەقدەست، دابین بوونی بیمە کۆمەڵایەتیەکان و کۆتایی هێنان بە ئازاری ئەو کرێکارانەی، کە زۆربەیان ژنن، وەک یەکێک لە خەباتە کەم وێنەکان لەدژی موجتەمەعی زەبەلاحی میوەی سەربە ویلایەتە یەکگرتوەکان باس کرا. ئەم کرێکارانە چەندین جار جادە نێونەتەوەییەکانیان داخست، لەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچون و پیلانی ڕاگەیەنەرەکان و فەرمانداری بەکرێگیراوی ویلایەتی ” باجا کالیفۆرنیا”یان پوچەڵ کردەوە. مانگرتنی کرێکاران بوو بە هۆی ئەوەی تا ئەم موجتەمەعە بە زیاد کرانی ١٥ لەسەدی حەقدەستی کرێکاران ڕازی بێت. کرێکارەکان خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئازاری کرێکاران لە لایەن فەرماندارەوە و دابین بوونی بیمە کۆمەڵایەتیەکانیش بوون.
لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە میکزیک، وڵاتێک کە باندە مافیاییەکانی مادەی هۆشبەر تێیدا حکومەت دەکەن، خەبات و ناڕەزایەتی بۆ ئاگادار بوون لە چارە نووسی ٤٣ خوێندکاری بێسەرو شوێن درێژەی هەبووە. ئەم خوێندکارە تێکۆشەرانە لە رۆژی ٢٦ ی سیپتامبری ٢٠١٤ دا لە لایەن پۆلیسەوە گیران و تەحویلی باندێکی مادەی هۆشبەر دران. لە کاتی ون بوونی ئەم ٤٣ خوێندکارەوە دەورەی موعەلیمی وڵات شاهیدی گەلێک ڕێپێوانی گەورە، کۆبونەوەی ناڕەزایەتی شەوانە بە مۆمی داگیرساوەوە، مانگرتنی خوێندکاری لە نێو زانکۆکان و مانگرتنی کرێکاری، داگیر کردنی دەفتەر و بینای زانکۆکان، داگیر کردن و داخستنی پردی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بووە. تەنیا لە ٢٠ ی نوامبردا یەکسەد ئاکسیۆن هاوکات لەم پێوەندیەدا ئەنجامدراوە. ئەم خەباتە جەماوەری و بەردەوامە حکومەتی گەندەڵی ئەم وڵاتەی لاواز کردوە.
لەساڵی ٢٠١٥ دا لەگەڵ ئەوەی کە خەباتێکی کرێکاری و جەماوەری گرنگ لە ئامریکای لاتین بەڕیوەچووە لێرەدا تەنیا ئاماژە بە یەکێک لە خەباتە گەورە خوێندکاریەکان لە وڵاتی شیلی دەکەین. خوێنکارانی شیلی لە ساڵی ٢٠٠٦ وە یەکێک لە سیاسەتە نیئۆ لیبڕاڵیەکانی حکومەتیان بە خەباتی جەماوەری و بەردەوام توشی کێشە و گرفت کردوە. خوێندکاران داواکاری هەبوونی ئاموزشی بەخۆڕایی و گونجاو بۆ هەمیشەن. ئەم خەباتە، کە پشتیوانی جەماوەری لە ئاستی دنیاد بە دەست هێناوە، بەرز بۆتەوە بۆ ئاستی خەبات لەدژی گەندەڵی حکومەتیش. لەژێر گوشاری خەبات و خۆپیشاندانی بوێرانەی خوێندکاران و پشتیوانەکانیادا وەزیری نێوخۆی شیلی لە سیپتامبری ٢٠١٤ دا وتی کە لە مانگی ماڕسی ٢٠١٦ وە ئاموزش بەخۆڕایی دەبێت. خوێندکاران ئەم وەعدەیان قەبوڵ نەکرد و داواکاری بە یاسایی بوونی ئاموشی بە خۆڕایی بوون. یەکێک لە ئاخرین خەباتە نمونەییەکانی خوێندکاران و پشتیوانەکانیان لە شیلی، خۆپیشاندانێک بوو کە لە سەرەتای مانگی ئاوریلی ٢٠١٥ دا بەڕیوەچوو. لەم ئاکسیۆنەدا سەدان هەزار کەس بەشداریان کرد کە ١٥٠ هەزار کەسیان تەنیا لە سانتیاگۆی پێتەختی شیلی، ڕێپێوانیان کرد.
درێژە و پەرەسەندنی ئەو خەباتە کرێکاری و جەماوەریە بەرینەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەنجام دراون و ئاماژە بە چەند نمونەیەکیان کرا. لەسەر ناوەرۆکی قەیرانی جیهانی سەرمایەداری و شپرزەیی ئێستای بۆرژوازی و دەوڵەتەکانی دەکرێت بوار بۆ سازمانیابی چینایەتی و سیاسی کرێکاران و دخاڵەتگەری ڕێکخراوی کومونیستەکان فەراهەم بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-

دروشمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زیادکرنی حەقدەست و مووچە، ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە

-

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-