به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، نوێنه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا له خولی نوێی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆ كۆبوونه‌وه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به وته‌ی “عه‌باس عه‌راقچی” و “ستیف ویتكاف”، دانوستانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه چووه و بڕیاره قۆناغێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له وڵاتی عومان به‌ڕێوه بچێت. ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌ن، له ڕێگای چه‌ندین ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاویان كردبووه‌وه كه دانوستانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و نوێنه‌ران دانیشتن ناكه‌ن. هاوكات به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ‌دا بڕیاری داوه هه‌ر وڵاتێك له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بازه‌رگانی بكات، كاتی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ماڵیاتی ٢٥ له سه‌دی لێ وه‌رده‌گیردرێت.
