ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌ن و موعه‌لیمانی شاری سنه، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم، سه‌ردانی چه‌ند موعه‌لیمی له سه‌ر كار ده‌ركراوی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی مه‌ده‌نی و موعه‌لیمانی شاری سنه به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “نه‌سرین كه‌ریمی، له‌یلا زارعی، سه‌لاح حاجی میرزایی و غه‌یاس نێعمه‌تی“، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ئه‌بن له پشتیوانی ئه‌و موعهلیمانهی كه به شێوازێكی نایاسایی له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی “ده‌ركردنی هه‌میشه‌یی یا كاتی، دوورخستنه‌وه یان خانه‌نشینكرانی زۆره‌ملێ” به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه.