ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی، سه‌ردانی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن پوره” موعه‌لیمی ئازاد كرا‌و له زیندانی ئێڤینیان كرد.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵێك له ژنانی به‌شدار له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا به بێ حیجابی ئیجباری به‌شداریان كرد و چالاكوانان ڕێزیان له خۆڕاگری ئه‌و به‌ندكراوه له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گرت. چالاكوانان له به‌رده‌وامی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر یه‌كڕێزی هه‌موو چینه سته‌ملێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا کردەوە و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه حوكمی قه‌زایی دژ به چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی، به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیان بوون.