ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگی و كرێكارانی ساڵی نوێیان له بنه‌ماڵه‌ی “ئیسمائیل گرامی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو ل زیندانی ئێڤین، پیرۆز كرد.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، چالاكانی خانه‌نشینكراو ئاماژه‌یان به پێویستی ئازادی بێ مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران كرد و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان كه بریتیه له: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هێڵی هه‌ژاری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره، ئازادی به‌ندكروانی سیاسی و چالاكانی مه‌ده‌نی، دانی ده‌رمانی خۆڕایی”، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.