کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چاوپێكه‌وتنی چالاكانی بواری ژنان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی زیندانی له‌ تاران

چاوپێكه‌وتنی چالاكانی بواری ژنان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی بواری ژنان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی زیندانیمحه‌ممه‌د حه‌بیبیوجه‌عفه‌ر ئیبراهیمیكۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوژینیجه‌عفه‌ر ئیبراهیمیوێرای ده‌ستخۆشی له‌ سه‌ردانی چالاكانی ژن ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ باری ته‌ندرووستیجه‌عفه‌رباش نییه‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه‌. به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمان له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا، حه‌قده‌سته‌كانیان بڕدراوه‌ و ماوه‌ی به‌ندكرانیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌و دیداره‌، وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركران و په‌روه‌نده‌سازی بۆ موعه‌لیمان، پشتیوانی خۆیان له‌ موعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕاگه‌یاند.