ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “مه‌سعود فه‌رهیخته” موعه‌لیمی به‌ندكراو له زندانی كهرەجیان كرد و پشتیوانی خۆیان له ناوبراو ڕاگه‌یاند.
“مه‌سعود فه‌رهیخته” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ی سنفی قهرههنگیانی ئێران، ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و شۆرایه له شه‌هره‌زای ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی كه‌ره‌ج كرا. موعه‌لیمان و چالاكانی مه‌ده‌نی له ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو موعه‌لیمانی به‌ندكراو و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكات و حوكمی سێداره‌ی سه‌پێندراو به سه‌ر هه‌موو زیندانیاندا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.