ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه له بانه ، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانیان كرد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بۆ جارێكی دیكه لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی ڕێگای هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو تا كاتی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان كردووه. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان به بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو دا كه تا كاتی وه‌دیهێنانی ئامانجی جگه‌ر گۆشه‌کانیان که كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ر بوو، بێ وچان و بهردهوامدرێژه پێده‌ری رێبازی پر له شانازیان بن.