ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ی “عرفان سوڵتانی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م مانگه، چاویان به ئه‌و به‌ندكراوه كه‌وتووه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆڵه‌كه‌یان دۆخی ته‌ندروستی له باشیدایه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم”ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هوشداریان دابوو كه مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ئارادایه.
