سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی كرماشان ڕایگه‌یاند: هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری به‌شی بیناسازی له‌و شاره له بیمه‌ی ته‌ئمیین ئجتیماعی بێبه‌ش كراون.
حه‌سه‌ن جه‌لیلیان نه‌سه‌ب به ئاماژه‌دان به دۆخی كرێكاران و وه‌ستاكارانی ساختمانی وتی: له ئێستادا ١٦ هه‌زار كرێكاری بیناسازی له‌و شاره بیمه كراون، به‌ڵام له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، ڕه‌وه‌ندی پێدانی بیمه به كرێكارانی زه‌حمه‌تكێشی ساختمانی ڕاگیراوه. نه‌بوونی بیمه و گرانی ده‌رمان كێشه‌ی بۆ كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه و زۆربه‌ی كرێكاران ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.