کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چاوخشاندنێك به‌سه‌ر گرینگترین ڕووداوه‌كانی ئێران له‌ ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی‌دا

218 232111

ساڵی ٢٠٢٠، ههم بۆ خهڵكی ئێران و ههم بۆ كۆماری ئسلامی، ساڵێكی پڕ لهڕووداو بوو. پاش ٢٠ ڕۆژ نهێنكاری و درۆنانهوهو حاشاكردن لهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا لهئێران، سهرهنجام كۆماری ئیسلامی ناچار بوو كهدان بهوهدابنێت كهئهم ویرووسهلهئێران سهری ههڵداوه‌. نابهرپرس بوونی ڕژیم، درۆنانهوهو نهێنكاری بهنیسبهت بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا، ئهنجام نهدانی ههوڵی پێویست بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ نهخۆشییهكهو بایهخ نهدان بههۆشدارهكانی ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانی، بوو بههۆی ئهوهیكهڕێژهو خێرایی گیرۆدهبوونی ئهم ویرووسهلهئێران، بهجۆرێك بڕواتهسهرێ كهئهم ڕێكخراوه، ئێران وهك ناوهندێكی سهرهكیی بڵاوبوونهوهی ئهم پهتایهلهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست پێناسهبكات. لهم ساڵهدا پهتای كۆرۆنا لهئێران، ههزاران كهسی كردبهقوربانی. سهرهڕای مهترسیی تووش بوون بهنهخۆشیی كۆرۆنا، كرێكاران و زۆربهی كۆمهڵگا، كهوتنهسهر دووڕێیانیی مهرگ بههۆی برسییهتی و یان مهرگ بههۆی كۆرۆنا و دهیان ههزار كهس، تهنیا لهپێناو دابین كردنی بژێویان، تووشی كۆرۆنا بوون.

  • هاوكات لهگهڵ بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆنا، چهندین سێڵاوی ماڵوێرانكهر، ١٣ ئۆستانی ئێرانی داگرت. ماڵ و مهرزای زۆر كهس وێران بوو و ژمارهیهكیش گیانیان لهدهست دا. پاشان كارهساتی ورووژمی كوللهبۆسهر زهوییهكشت و كاڵییهكانی جنووب ڕوویدا، كهئهویش خهسارهتی زۆر قورسی لهزهحمهتكێشانی ئهم ناوچانهدا.
  • بهڵام لهماوهی ئهم یهك ساڵهدا كهتێپهڕی، سهرهڕای ویرووسی كۆرۆنا و كهڵك وهرگرتنی كۆماری ئیسلامی لهو پهتایهوهك دهرفهتێك، خهباتی كرێكاران و باقیی بهشهكانی كۆمهڵگای ئێران، ههروا درێژهی بوو. لهو نێوهدا مانگرتنی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه، ئهم ناوهندهی بهرههمهێنانی كردبهناوهندی خهباتی كرێكاری. ههر لهماوهی یهك ساڵی ڕابردوودا، شایهدی مانگرتنی سهركهوتووانهی كرێكارانی ناوهندهسهنعهتییهكانی نهوت و گاز و پێترۆشیمی و مانگرتنی سهرتاسهریی كرێكارانی بهشهجۆراوجۆرهكانی ڕێگهی ئاسن بووین. بهشێوهی گشتی، لهساڵی ٢٠٢٠دا، پتر لهههزار و ٥٠٠ مانگرتن، كۆبوونهوهو ناڕهزایهتیی كرێكاری ڕوویدا.
  • بههۆی هاویشتی دوو مووشهك لهلایهن پهدافهندی ههوایی سپای پاسدارانهوهبهرهو فڕۆكهیهكی ئۆكراینی، ١٧٦ سهرنشینهكهی دهستبهجێ گیانیان لهدهست دا. دوو حهفتهپاش ئهم جهنایهته، ڕژیم ههوڵی دا تا بهدرۆ و ناتهباوێژی و فریوكاری، ئهم كارهساتهمرۆییهداپۆشێت و وهبهر تێپهڕینی زهمانی دات. بهڵام لهژێر گوشاری نێونهتهوهیی و ناڕهزایهتیی خهڵك لهئێران، سهرهنجام ناچاربوو بهرپرسایهتیی ئهم جهنایهتهبگرێتهئهستۆ. خامنهیی لهوتهكانی نوێژی جومعهیدا، لهجیات ئهوهیكهبهخاتری ئهنجامدانی وهها جهنایهتێك داوای لێبوردن بكات، دهستخۆشیی لهفهرماندهكانی سپا كرد كهسهبارهت بهچۆنیهتیی بهردانهوهی ئهم فڕۆكهیه، درۆیان تهحویلی خهڵك داوه‌.
  • ڕێكهوتی ٣ی ژانویهی ساڵی ٢٠٢٠، قاسم سولهیمانی فهرماندهی هێزهتایبهتهكانی قۆدس، لهحاڵی چوونهدهرهوهلهفڕۆكهخانهی بهغدا، لهلایهن پههبادێكی ئهمریكاییهوهكرایهئامانج و لهگهڵ ئهبومههدی موههندێس و ٧ كهسی ئێرانی و عێراقیی دیكهكوژران. لهكاردانهوهبهم ههوڵهی ئهمریكا، كۆماری ئیسلامی چهند مووشهكی بالێستیكی بهرهو پێگهیهكی چۆڵ لهعێراق، لهژێر ناویتۆڵهسهندنهوهی سهختلهئهمریكا، هاویشت. ههروهها لهم پهیوهندهدا بێتوانایی لهبهڕێوهبردنی ڕێوڕهسمی ناشتنی تهرمی قاسم سولهیمانی لهكرمان، كوژرانی پتر له٦٠ كهسی لێكهوتهوهو ئهوهش خۆی بوو بهڕسواییهكی دیكهبۆ كۆماری ئیسلامی.
  • تهقینهوهی خۆجیر لهناوهندهههستهیی و مووشهكییهكانی كۆماری ئیسلامی لههاوینی ساڵی ڕابردوودا، دهستپێكی زنجیرهیهك تهقینهوهلهدامهزراوهنیزامی و ئهتۆمییهكانی ئێرانبوو كهتا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، بهكوژرانی مۆحسێن فهخری زاده، بهرپرسی پڕۆژهئهتۆمییهكانی كۆماری ئیسلامی، درێژهی بوو.
  • گاڵتهجاڕیی ههڵبژاردنی دهورهی یازدهمی مهجلیسی ئیسلامی، ههر لهم ساڵهدا، لهگهڵ بایكۆتی بهرینی دهنگدهران بهرهوڕوو بۆوهو بوو بهیهكێك لهبێڕهونهقترین ههڵبژاردنهكانی گشت تهمهنی دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی.
  • ههر لهم ساڵهدا، ئاسیهپهناهی، ژنی ٥٥ ساڵ تهمهنی پهراوێزنشینی شاری كرماشان، كهبۆ ڕێگری لهڕووخاندنی ماڵهكهی، لهبهرامبهر بۆڵدزێری شارهداری‌‌دا خۆی كردبووهقهڵغان، لهژێر زهربهی مشت و پێ و سپرێی بیباری مهئموورانی شارهداریدا گیانی لهدهست دا. مهرگی مهزلوومانهی ئهم ژنهزهحمهتكێشه، شهپۆلێكی لهتووڕهیی و ناڕهزایهتی لهسهرتاسهری ئێران وهڕێخست.
  • ڕۆمینا ئهشرهفی، كچی ١٣ ساڵ تهمهنی خهڵكی گوندێكی سهربهئاستارا، لهڕۆژی ئهوهڵی مانگی جۆزهرداندا، بهپاساوی نامووسپهرستی، بوو بهقوربانیی داسی مهرگی باوكی و گیان لهدهست دا. ئهم ڕووداوهڕهنگدانهوهیهكی بهرینی لهئاست بیروڕای گشتیی‌‌دا لێكهوتهوهو داغێكی نهنگی دیكهی لهناوچاوانی كلتووری پیاومهزنی و یاسا و ڕژیمی پشتیوانی دا.
  • لهماوهی یهك ساڵی ڕابردوودا، كوشتاری كۆڵبهران ههروا درێژهی بوو. لهساڵی ٢٠٢٠دا، ٦٧ كۆڵبهر گیانیان بهخت كرد و ١٦٠ كۆڵبهری دیكهش بریندار بوون.

لهماوهی ئهم ساڵهدا، كۆماری ئیسلامی بهردهوام پلهی یهكهمی بووهلهئێعدام كردنی بهندكراوانی سیاسی و مهحكوومانی دادگا ئاساییهكان. لهسهرهتای ساڵی ٢٠٢٠ی زایینییهوهههتا كۆتایی ئهم ساڵه، لانیكهم ٢٣٦ كهس لهوانه٧ بهندكراوی سیاسی و دوو منداڵ، لهناوچهجۆراوجۆرهكانی ئێران، ئێعدام كراون. لهو نێوهدا بهتایبهت ئێعدامی نهوید ئهفكاری سهنگهری، كوشتیگیری ئێرانی و لهبهشداربووانی ناڕهزایهتییهكانی گهلاوێژی ١٣٩٧ی ئێران، بیروڕای گشتیی ئێران و جیهانی، خستهناو شۆكێكی گهورهوه‌.