کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ساڵی  ٢٠٢٠دا

2020

میدیاكانی خهتی ڕهسمیی بورژوازی لهكۆبهندیی ڕووداوهگرینگهكانی ساڵی ٢٠٢٠دا، ویرووسی كۆرۆنا و نهخۆشییهكهی، واتهكۆویدی ١٩یان بههۆكاری باروودۆخی كارهساتباری ئێستا لهقهڵهم داوه‌. ئهوان بهپشت بهستن بهمجۆرهچهواشهكارییه، ساڵی ڕابردوویان، ساڵی كۆرۆنا ناودێر كردووه‌. بهڵام ساڵی ٢٠٢٠ ساڵی كۆرۆنا نهبوو. ساڵی بێتوانایی سیستمی سهرمایهداری و دهوڵهتهكانی بوو لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ پهتای كۆرۆنا.

لهڕاستیدا ئهم قهیرانهلهناوهڕاستی ساڵی ٢٠١٩هوه، بهر لهوهیكهناوی ویرووسی كۆرۆنا بێتهگۆڕێ، قووڵ ببۆوه‌. بێكاری پهرهی سهندبوو، وامدارانی دهیان ملیۆنی و دهوڵهتانی دهستكورتی قهرزدار، توانای دانهوهی قیستهكانی خۆیانیان نهبوو. بۆشایی نێوان دارا و نهدار گهیشتبووهئاستێكی سهرسووڕهێنهر، بهجۆرێك كه١٦ كهس لهجیهاندا بهقهد پتر له٣ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن كهسیان سهروهت ههبوو. توانای كڕینی ژنان و پیاوانی كرێكار، كهلهڕوانگهی بانكهكانهوهشیاوی وهرگرتنی وامیش نهبوون، تا ئاستێك هاتبووهخوارێ كهتوانای كڕینی گشت كاڵاكانیان نهبوو.

لهوهها باروودۆخێكدا ویرووسی كۆرۆنا لهكۆتاییهكانی ساڵی ٢٠١٩دا سهری ههڵدا. سهرۆك كۆمارهكانی وهك ترامپ لهئهمریكا، لهسهرهتادا حاشایان لهبوونی كۆویدی ١٩ دهكرد و ناوی ئانفۆڵانزایان لهسهر دادهنا. بهڵام حهقیقهت لهوهسهرسهختتر بوو كهبهمجۆرهههوڵانهبتوانن دایپۆشن. میدیاكانی خهتی ڕهسمیش هاتنهمهیدان و خهڵكیان لههاتن بۆ سهر شهقامهكان ترساند. لهجهرگهی ئهم باروودۆخهدا كوژرانی جۆرج فلۆید لهشاری مینیاپۆلیس، ههڵكهوتوو لهئهیالهتی مینهسوتا، ڕووی دا.

مهئموورێكی پۆلیسی ئهمشاره، لهڕێكهوتی ٢٦ی مهی ساڵی ٢٠٢٠دا پیاوێكی ئهمریكایی بهڕهگهز ئهفریقایی، بهناوی جۆرج فلۆید كوشت. ئهم مهئموورهو هاوكارهپۆلیسهكهی، جۆرجیان بهبێ هیچ جۆرهموقاومهتێك دهستبهسهر كرد. پۆلیسی بوكوژهكهناوبراوی لهسهر عهرز ڕاكێشا و پتر له٨ دهقیقهبهتوندی ئهژنۆی خستهسهر گهردنی جۆردج. ئهو لهبهرامبهر پاڕانهوهی جۆرجدا كهبهردهوام دهیكوتناتوانم ههناسهههڵكێشم، تكایهمهمكوژن، ئهژنۆی خۆی زیاتر لهگهردنی توند كرد و دوایین ههناسهكانی بهجۆرج ههڵكێشا. بڵاوبوونهوهی فیلمی كردهوهی جهنایهتكارانهی پۆلیس و مهرگی مهزلوومانهی جۆرج، ئاگری پنگ خواردووی دهیان ساڵهی گهشاندهوهو گشت دهزگای پۆلیسی لهمینهسوتا تهنییهوهو كردی بهخهڵووز. خهڵكی ٣٠ شاری دیكهی ئهمریكا، بایهخیان بهمهترسییهكانی كۆبوونهوهلهباروودۆخی كۆرۆناییدا نهدا و هاتنهسهر شهقامهكان و لهئاست ڕهگهزپهرستیی جێكهوتوو لهناو دهزگای پۆلیس و توندوتیژیهكانی سهرچاوهگرتوو، ناڕهزایهتیان دهربڕی و خوازیاری ڕیشهكێش كردنی ههڵاواردنی ڕهگهزی لهههموو ئۆرگانهكانی پۆلیس و گشت سیستمی دهسهڵاتداری ئهمریكا بوون. كابینهی ترامپ، كهلهسیاسهتمهدارهڕاستهتوندڕهوهكان پێكهاتووه، سهرانی پۆلیس و فهرماندارانی لایهنگری ئهو، بهبهڕێوهبردنی یاسای ڕێگری لههاتووچۆ، ناردنی گاردی بهناو نهتهوهیی بۆ ئهیالهتی خهباتكار، بهڕێكخستنی هێرشی بێبهزهیانهی پۆلیس و دهستبهسهر كردنی بهرین، وڵامی خهڵكی ناڕازی و خۆپیشاندهرانیان دایهوه‌. ههوڵهكانی ترامپ ئاگری تووڕهیی خهڵكی زیاتر گهشاندهوه‌. ئهوان بهقووڵ كردنهوهی خهباتهكهیان لهڕێگهی ڕووخاندنی پهیكهری بازرگانان و سیاسهتمهدارانی پێشووی خاوهن كۆیلهو فهرماندهكانی سپای كۆیلهداری باكوور لهشهڕی ناوخۆیی و لهڕێگهی بردنهژێر پرسیاری پێشینهی سهرۆك كۆمارهكۆیلهدارهكان لهمێژووی ئهمریكادا، كاردانهوهیان نیشان دا. خهباتكاران لهشارهگهورهكان و پێتهختی ٦٠ وڵاتی جیهان، بهملیۆنان ناڕازی لهئهمریكا پهیوهست بوون و ئهوانیان بههێزتر كرد. لهیهك كۆبهندیدا، پێویستهبوترێ كهخهباتی دژهڕهگهزپهرستی و ههڵاواردن، كهله٣٦ی مانگی مهیهوهدهستیپێكرد و ١٧ ڕۆژی خایاند، هاوكات لهگهڵ ئهوهیكهدرێژهی خهباتی پێشووی دژهڕهگهزپهرستی بوو لهپانتاییهكی بهرینتردا لهئهمریكا، لهبوار ناوهرۆكی چینایهتییهوه، غهنیتر لهدهورهكانی پێشوو بوو و ڕاستی توندئاژۆی لاواز كرد و یهكێك لههۆكارهكانی شكستی دۆناڵد ترامپ بوو لهههڵبژاردنهكانی مانگی نوامبری سهرۆك كۆماریدا.

لهڕووداوهگرینگهكانی دیكهی ساڵی ٢٠٢٠، ٥٩مین دهورهی ههڵبژاردنهكانی سهرۆك كۆماری بوو لهئهمریكا. ئهم ههڵبژاردنهنیشانی دا كهدێمۆكراسیی بورژوازیی لهئهمریكا ڕۆژ بهڕۆژ خهریكهبێ ئهساستر دهبێت. لهقۆناغی تهبلیغات بۆ سهرۆك كۆماریدا، ترامپ ڕاشكاوانهڕایگهیاند كهناوبراو لهم ههڵبژاردنهدا سهركهوتوویهو ئهگهر جۆو بایدێن بیهێنێتهوه، سهد لهسهد تهقهلوب كراوه‌. كاتێك كهدهنگدهران لهنێوان خراپ و خراپتردا، بایدێنیان ههڵبژارد، ترامپ وتهكانی پێشووی خۆی دووپات كردهوهو بهشێوازی جۆراوجۆر ههڕهشهی كۆدتای كرد. پێویستهئهوهمان لهبهر چاوبێت كهتا ڕێكهوتی ٢٠ی ژانویه،كهترامپ بهشێوهی ڕهسمی تا ئهوكات سهرۆك كۆماره، چی ڕوو دهدات.

ڕووداوێكی گرینگی دیكهكهپێویستهئاماژهی پێبكرێ، خهباتی كرێكاران و كارمهندانی فهڕانسهیهدژبهگهڵاڵهی ئێمانۆئێل ماكرۆن بۆ زیاد كردنی تهمهنی خانهنشینی كهلهكۆتاییهكانی ساڵی ٢٠١٩دا دهستیپێكرد و گهیشتهمانگهسهرهتاكانی ساڵی ٢٠٢٠. ههر لهم وڵاتهدا، بزووتنهوهی جلیقهزهردهكان كهله١٧ی نوامبری ساڵێك پێشترهوهدهستیپێكردبوو، هێستاش ههروا درێژهی ههیه‌. داخوازیی سهرهتایی ئهم بزووتنهوهیه، ههڵوهشاندنهوهی ماڵیات بوو لهلایهن كابینهی دهسهڵاتدارهوه‌. ئهم بزووتنهوهیهكهپشتیوانیی زۆربهی خهڵكی فهڕانسهی بهرهو خۆی ڕاكێشا و لهبێلژیك و هۆلهندیش پهرهی سهند، بوو بههۆی ئهوهیكهكه كابینهی دهسهڵاتدار و ماكرۆن، ملكهچی خواستی خۆپیشاندهران و چالاكانی بزووتنهوهكهبن. بهڵام بزووتنهوهنهخهوتهوه‌. لهبهر ئهوهیكهڕیشهی لهخهبات دژبهڕیازهتی ئابووری، هاتنهخوارهوهی توانای كڕین و ئاستی ژیانی خهڵك، ستهم كردن لهكهمینهكان و نیشتهجێ كردنیان لهپهراوێزی شارهكان دا بوو. ئهوان خوازیاری ئازادی و خۆشبژێوی و بهشدار بوون لهبهڕێوهبردنی وڵاتێك دان كههێزی كاری گشت كرێكاران(لهوانهكرێكارانی كۆچبهر و پهنابهر)، چهرخی ئابووریی یهكێك لهدهوڵهمهندترین وڵاتهكانی جیهان ههڵدهسووڕێنن.

لهماوهی ساڵی ڕابردوودا، ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بهردهوام یهكێك لهناوهندهقهیراناوییهكانی جیهان بوو. كۆرۆنا و دابهزینی نرخی نهوت كهلهقۆناغێكدا تهنانهت، بهخۆڕاییش كڕیارێكی نهبوو، قهیرانهسیاسییهكانی لهم ناوچهیهتوندتر كردهوه‌. ئهو بوودجانهی كهبهپێی داهاتی نهوت دیاری كرابوون، بهپووچ دهرچوون. پاش ئێران، ئابووریی عێراق كهوتهخراپترین باروودۆخهوهو دواهاتهكانی، سهرهڕای باشتربوونی نیسبیی نرخی نهوت، تا ماوهیهكی زۆر درێژهی دهبێت. ههر لهو ماوهیهدا مستهفا كازمی كهبهوادهو بهڵێنی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ گهندهڵی و كۆتایی هێنان بههێژمۆنیی هێزهكانی حهشدی شهعبیی سهربهكۆماری ئیسلامی هاتبووه‌‌ سهر كار، نهیتوانی لهم بوارانهدا مۆدێلێكی نوێ بداتهدهر و لهبهرامبهر گوشارهكاندا پاشهكشهی كرد. ناڕهزایهتیی جهماوهری لهباشوور و ناوهڕاستی عێراق كهبههۆی نیگهرانی لهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا تا ڕادهیهك كهم ببۆوه، دیسان پهرهی سهندهوهو ئهمجارهیان لههێندێك لهبهشهكانی ههرێمی كوردستان بهتوندوتیژی كێشرا. ناڕهزایهتیی خهڵكی كوردستان كهلهماوهی دوو ساڵی ڕابردوودا بهشێوهی خۆپیشاندانی هێمنانهی موعهلیمان و باقیی كارمهندانی دهوڵهت لهئارا دابوو، ئهمجارهیان بههۆی دهخاڵهتی هێزهئهمنییهكانی حكوومهتی ههرێم، توندوتیژیی لێكهوتهوهو بههۆیهوه١٠ كهس لهلاوانی ناڕازی گیانیان لهدهست دا و ژمارهیهكی زۆریش بریندار بوون. لهم ساڵهدا دهوڵهتی توركییهناوچهداگیركراوهكانی خۆی لهههرێمی كوردستان پهرهپێدا و پتهوی كرد.

وڵاتی لوبنان بهردهوام یهكێك لهناوهندهقهیراناوییهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بوو. ڕۆژی چوارهمی ئوتی ساڵی ٢٠٢٠، تهقینهوهی ئهنباری نیتراتی ئامۆنیۆم لهبهیروت، گیان لهدهست دانی پتر له٢٠٠ كهس و برینداربوونی سهدان كهسی لێكهوتهوهو گهلێك وێرانیی خۆفناكی لهپاش خۆی بهجێ هێشت. دهوڵهتی لۆبنان كهبهر لهوهش ڕژیمێكی لهبار ئابوورییهوهداڕماو بوو،  لهژێر گوشاری ناڕهزایهتیی خهڵكدا چهندین جار دهست بهدهست بوو. سهرهڕای بهربهستهكانی كۆرۆنا و گوشارهئهمنییهكان، بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی خهڵكی لوبنان ههروا درێژهی ههیه‌.

لهساڵی ٢٠٢٠دا ڕهنج و بێبهشی و ستهم لهخهڵكی فهلهستین ههروا درێژهی بوو. ساڵێك كهبهئاشكرا بوونی گهڵاڵهی ئاشتیی جیهانیی ترامپ، كهناوی موعامهلهی قهڕنی لهسهر دانابوو، دهستیپێكرد، بهئاسایی كردنهوهی پهیوهندییهكانی هێندێك لهوڵاتهعهرهبیهكان لهگهڵ ئیسرائیل بهنێونجیگهریی ئهمریكا، كۆتایی پێهات.

لهساڵی ڕابردوودا شهڕ لهسووریهو لیبی و یهمهن ههروا درێژهی بوو. لهشهڕی نیابهتیی لیبیدا، دهوڵهتهكانی فهڕانسه، میسر، ئێمارات و ڕووسیهلهبهرهیهكی شهڕ و توركیهو قهتهر و ئیتالیا لهبهرهیهكی دیكهی شهڕ پشتیوانی دهكهن و ئهم وڵاتهیان نوقمی خوێن كردووه‌. شهڕ لهسووریهبهردهوام خهڵكی ئهم وڵاتهدهكاتهقوربانی و ١٣ ملیۆن ئاوارهی لێكهوتووهتهوه‌. دهوڵهتهكانی ئهمریكا، ئیسرائیل، توركییه، ڕووسیهو ئێران، لهو نێوهدا ئاژاوهگێڕ و ئاگرخۆشكهرن.

شهڕ لهیهمهنیش بهبههای ڕهنج و خوێنی خهڵكی ئهم وڵاته  و بهنیابهت لهلایهن كۆماری ئیسلامی و عهرهبستانی سعوودییهوه، ههروا درێژهی ههیه‌. ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، شهڕی یهمهنی بهخراپترین كارهساتی مرۆیی چهند دهیهی ڕابردوو هێناوهتهئهژمار.

ههر ئهوهندهچاوخشاندنهبهسهر هێندێك لهڕووداوهگرینگهكانی ساڵی ڕابردوو نیشانی دهدات كهنیزامی سهرمایهداری جیهانی، چ باروودۆخێكی فهلاكهتباری بهسهر خهڵكی گۆی زهویدا سهپاندووه‌. بێگومان ههرچی تهمهنی ئهم نیزامهدرێژتر بێتهوه، مرۆڤایهتی لهكارهساتێكهوهبهرهو كارهساتێكیتر دهبات.