کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چاندنی نه‌مام له‌چواره‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی چالاكانی ژینگه‌

چاندنی نه‌مام له‌چواره‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی چالاكانی ژینگه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژینگه‌ و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ له‌ چواره‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنیشه‌ریف باجوه‌رو هاوڕێیانی، ٢٠ نه‌ماوی به‌ڕوویان له‌ كێوی ئاویه‌ر چاند.

شه‌ریف باجوورهه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی مه‌ریوان و له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، هه‌روه‌ها به‌رپرسی به‌شی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵئومید كۆنه‌پۆشی،محه‌ممه‌د په‌ژووهیوڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیاپارێز‌وانی دارستانه‌كانی مه‌ریوان كه‌ بۆ كونتڕۆڵكردنی ئاگری جه‌نگه‌ڵه‌كانی گوندیپیله‌وسه‌سیڕۆیشتبوون، تووشی سووتان بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.