ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به چاندنی نه‌مام وێڕای پیرۆزبایی كردنی نه‌ورۆز، ڕیزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان” و “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه بانگهێشت، ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان مه‌حكووم كراون، له سهرویهندی ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی، به چاندنی نه‌مام یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان به‌رز نرخاندووه.