کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری

درەنگانی شەوی دووشەممە، هێزەکانی گەریلا چالاکییەکی گەورەیان دژ بە سەربازگەکانی سوپای دەوڵەتی تورکیە لە باشووری کوردستان ئەنجامدا و لە گوندەکانی چیادێل و گەروخاڵەت، لە دەشتی هێرت لە دەڤەری برادۆست شەڕ و پێکدادان هەتا کاژێر ٥ی بەیانی هەمان ڕۆژ بەردەوام بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو شەڕەدا ١٥ سەربازی دەوڵەتی تورکیە کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەش برینداربوون و دوو جار هێلیکۆپتەری ئەو سوپایە لە ناوچەکە نیشتووەتەوە و بریندار و کوژراوه‌كانی شەڕەکەی گواستۆتەوە. لەلایەکی دیکەوە، بەپێی وتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە تەرمی چوار گەڕیلاش لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەجێ ماوە کە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا گیانیان بەختکردووە.