ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه، له چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌بلیغی له ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبردا، ئیدانه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له ئیرانی و جیهانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكوانانی شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتی “شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، كۆتایی ده‌وره‌ی توندوتیژی دژ به ژنانه“، “ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی” و “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان“، دژ به توندوتیژی دژ به ژنان له ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها گوشاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بوون.
