ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی له شاره‌كانی مه‌ریوان، سه‌قز و بۆكان، به چاندنی نه‌مام هه‌وڵی پاراستن و زیندوو كردنه‌وه‌ی كوردستانیان دا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، چالاكوانانی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان، بۆكان، ناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز و هه‌روه‌ها شاری سه‌قز، له هه‌ڵمه‌تێكی خاوێن كردنه‌وه‌ی سرووشت و هه‌روه‌ها چاندنی نه‌مام، هه‌وڵی پاراستن و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌یاندا كه به ژینگه‌ی كوردستان گه‌یشتوه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان و پشتیوانی له كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست و قازانجخواز، به‌ره‌یه‌كی زۆر له سرووشت و دارستانه‌كانی كوردستان له ناو چوون، له به‌رامبه‌ردا ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان هه‌موو كات له هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستاندا بوون.