به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی سرووشت له شاری سنه له داوێنی كێوی ئاویه‌ری گه‌وره چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی سرووشت هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌یان نه‌مامیان له داوێنی كێوی ئاویه‌ری گه‌وره‌دا چاند. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه و به مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی سرووشتی جوانی ئاویه‌ر ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌نجام داوه و داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن ڕێز له ژینگه و سرووشتی كوردستان بگرن. مه‌راسمه‌كه به خوێندنی شێعر له‌لایه‌ن منداڵان و به بڵاوكردنی چای و شیرینی كۆتایی پێهات.