به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه، له به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه چالاكی ژینگه‌ییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان به چاندنی ده‌نكی به‌ڕوو و بادام له داوێنی كێوی قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوا، جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی سرووشت كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها داوێنی ئه‌و كێوه‌یان له زیڵ و خاشاك خاوێن كرده‌وه و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد، ڕێز له ژینگه بگرن، دارستانه‌كان نه‌بڕن و جه‌نگه‌ڵ و مێرگه‌كان ئاگر نه‌ده‌ن تاكوو ژینگه‌یێكی پاك و ته‌ندرووست بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌جێ بمێنێت.
