ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی خۆبه‌خش به‌شداری چالاكیێكی ژینگه‌یی له ژێر ناوی “پاككردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی زرێبار بوون.
كۆمیته‌ی چاودێری په‌له‌وه‌ره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان هه‌ر ساڵ و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی پاییز، كاتێك باڵنده‌كان به‌ره‌وه ده‌ریاچه‌ی زرێبار كۆچ ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌یه‌ك له دوو به‌ش دا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه له زبڵ و خاشاك و ئاماده‌كردنی ژینگه بۆ سازكردنی هێلانه له‌لایه‌ن پهلهوهرهكانهوه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردوو ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به‌شداری ئه‌و چالاكییه بوون و هیوایان خواست چالاكی له‌و شێوه ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره پستێنێت.
