ڕۆژی ههینی ١٨ی ڕهشهمه و هاوكات لهگهڵ ڕۆژی جیهانی ژن، گرووپی شاخەوانی قەڵای حەسەناوای سنە چالاكییەكی ژینگەپارێزیان بەڕێوە برد و ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته، ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی قەڵای حەسەناوا، لە چالاکییەکی ژینگەپارێزیدا هەڵمەتێکی نەمام چاندیان لە قەڵای حەسەناوای سنە بەڕێوە بردووه و هاوكات بە بەرزكردنەوەی چەند دروشمێكی وەک “ژن،ژیان،ئازادی” و کۆمەڵێك دروشمی دیکە ڕێزیان لە ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان گرت.