ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان و شاخه‌وانانی پارێزگاكانی ورمێ و ته‌ورێز به‌سه‌ر چیای سه‌هۆڵان دا سه‌ركه‌وتن و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ وشككردنی به ئه‌نقه‌ستی ده‌ریاچه‌ی ورمێ نیشان دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و لافێته و وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو له ئێران و وشك كردنی به ئه‌نقه‌ستی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌ربڕی. به‌پێی ئاماره‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له حه‌وزه‌ی ئاوڕێژی ده‌ریاچه‌ی ورمێ دا ٩٩ به‌ندئاوی لێداوه و بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ئێكۆلۆژی ڕووخانهكان و دابه‌زینی ئاستی ژێرخانی ئاوی نێو زه‌وی. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم پێشتر باسیان له هه‌بوونی كانگای لیتیۆم له به‌ستێنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ كردبوو كه ئاسنێكی گرانبه‌هایه و له سه‌نعه‌تی ورده تهراشهی ئهلهكترۆنی به‌كار ده‌برێت.
