ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژینگه‌پارێزانی مهاباد له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژینگه‌پارێزانی مهاباد و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی ئه‌و شاره، سرووشتی ناوچه‌كه‌یان پاك كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد ڕێز له سرووشت بگرن و ژینگه‌یه‌كی پاك و خاوێن پاش خۆیان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌جێبێڵن.
