به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان و گه‌نجانی شۆڕشگێڕی دزڵی به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، دوو هه‌زار ده‌نكه به‌ڕوویان له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه چاند.
گه‌نجانی وڵات پارێزی ناوچه‌ی دزڵی به چاندنی دوو هه‌زار ده‌نكی به‌ڕوو، وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، په‌یمانی وه‌فاداریان له‌گه‌ڵیاندا نوێ كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها داوایان له گه‌نجانی كوردستان كرد له هه‌ڵمه‌تی چاندنی به‌ڕوودا به‌شدار بن تا ڕۆژێك ئه‌و به‌ڕووانه ڕیشه له خاكی نیشتمان دا داكوتن به هه‌مان شێوه كه یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ڕیشه‌یان له ده‌ڵی هه‌ر تاكێكی ئازادیخوازدا داكۆتاوه.