ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له هه‌ڵمه‌تێكدا سرووشتی ناوچه‌ی سه‌ره‌ده‌ره‌یان له زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه.
ناوچه‌ی سه‌ره‌ده‌ره هه‌مان شوێنه كه له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه به هاوكاری خه‌ڵكی خۆبه‌خش له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان پاش پێنج ڕۆژ توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه له نێو دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رده‌ره، كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستكردی ئاگركردنه‌وه‌یان دۆزیوه كه له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه بۆ سووتاندنی دارستانه‌كان كه‌ڵكی لێ وه‌ر گیراوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ژنان و منداڵان ڕۆڵی به‌رچاویان له خاوێنكردنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی سه‌ره‌ده‌ره هه‌بوو و ئه‌و شوێنانه كه له ئاگردا نه‌سووتابوون له زبڵ و خاشاك پاكیان كرده‌وه.