ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی شاری مهاباد له هه‌ڵمه‌تێك دا ناوچه‌ی گه‌شتیاری كانی لۆسه‌ی پیرانشاریان له زبڵ و پاشماوه پاك كرده‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زۆربه‌ی به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی ئه‌ورازی مهاباد بوون و پاش خاوێنكردنه‌وه‌ی سه‌یرانگای كانی لۆسه‌ی پیرانشار، داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كردووه، كاتێك سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن زبڵ و پاشماوه له‌دوای خۆیاندا به‌جێنه‌هێڵن.