ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی كامیاران به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ كار و چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی گوندی ماراو چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌نیووز، ژینگه‌دۆستانی كامیاران له هه‌وڵێكی سه‌مبۆلیك دا ٥٠٠ نه‌مامی قه‌زوانیان له ده‌شت و چیای گوندی ماراودا چاندووه. ئه‌و چالاكییه دژ به له‌ناوبردنی سرووشتی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن شیركه‌ت مه‌عده‌نیه‌كان و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه ئه‌نجام دراوه و به‌شداربووان خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كان بوون.