به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی سنه به‌بۆنه‌ی ١ی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی سنه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و به‌یانیه له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به ته‌واوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كردووه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له ژنانی یه‌كسانیخوازی سنه گوڵی سووریا‌ن له نێو كرێكارانی شاردا بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رابه‌ری ژنان وپیاوان له هه‌موو بواره‌كانی ژیان دا كرد.