ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕێزیان له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی به‌نده‌ر ڕه‌جایی گرتووه و هاوكات ژماره‌یه‌ك له ژنانی ئازادیخواز دژ به سپای پاسداران دروشمیان نووسیوه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی تاران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و به داگیرسانی مۆم ڕێزیان له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی ته‌قینه‌وه‌ی به‌ندر ڕه‌جایی گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ژنان و كچانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران، دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی “مه‌رگ بۆ سپای پاسداران” و “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” نه‌خشاندووه. شایانی باسه كه هێشتا چاره‌نووسی ١١ كرێكار له به‌نده‌ر ڕه‌جایی نادیاره و ٣٠ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه له‌و به‌نده‌ره بیناییان له‌ده‌ست داوه.