ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، چالاكیانی ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی تێكۆشه‌ری ئه‌فغانستانی له چه‌ند ولایه‌تی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێووه بردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی تالیبان، به په‌راوێزخستنی ژنان و سه‌ركوتكردنیان، بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژی دژبه ژنان. بزووتنه‌وه‌ی “شه‌ممه ئهرغهوانیهكان”، به ناردنی په‌یامێكی ڕادیۆیی ڕایانگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی تالیبان، له ولایه‌ته‌كانی كابۆل، به‌لخ، غه‌زنه‌ی، ته‌خار و ئه‌نجومه‌نی ئه‌فغانستانیه په‌نابه‌ره‌كانی دانیشتووی ئێران له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته، كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه.
